هه‌واڵ

هەزاران مامۆستا لە سلێمانی دەستیان بەخۆپیشاندان کردەوە

زێدپرێس

 

هەزاران مامۆستا و وانەبێژ لە شاری سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین، دەستیان بە خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتی کردەوە و خۆپیشاندەران تێکڕا دروشمی “بایکۆت بەردەوامە” دەڵێنەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ یەکشەم ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، هەزاران لە مامۆستایان و وانەبێژان لە شاری سلێمانی و هەروەها لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاپەڕین و گەرمیان، دەستیان بە خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتی جەماوەری کرد.

خۆپیشاندانی مامۆستایان و وانەبێژان، بەتایبەت دوای لێدوان و فەرمانە وەزارییەکەی وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێم دێت، کە هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، دەبێت ڕۆژی یەکشەم لە سنوری پەروەردەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین و کۆیە دەست پێ بکاتەوە.

فەرمانە وەزارییەکەی وەزیری پەروەردە نەیتوانی کۆتایی بە ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان بێنێت، سەرەڕای پشتگیریکردنی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لەو سنورانەدا.

نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە خۆپیشاندانەکەی سلێمانی، بۆ میدیاکان قسەی کرد و پێش هەر شتێک “ئیدانە”کردنی فەرمانە وەزارییەکەی وەزیری پەروەردەی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەم، لە خۆپیشاندانی مامۆستایان و وانەبێژانی سلێمانیدا، کە پێداگیریان لەسەر درێژەپێدانی بایکۆت کردەوە، فەرمانبەران و ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی شارەکەیش بۆ پاڵپشتی لە داواکارییەکانی مامۆستایان و وانەبێژان، چوونە پاڵ خۆپیشاندەرانەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...