هه‌واڵ

“هیچ گرێبەستێکی نهێنی و شاراوە لە (هەژماری من)دا نییە”

عه‌زیز ئه‌حمه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگەی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕەتی دەکاتەوە، هەر گرێبەستێکی نهێنی و شاراوە بە بەشدارانی پڕۆژەی “هەژماری من” واژۆ بکرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

عه‌زیز ئه‌حمه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگەی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو هەواڵ و زانیارییانەی باس لە بڕینی پارە لە بەشدارانی پڕۆژەی هەژماری من و هەبوونی گرێبەستی نهێنی و شاراوە لە پڕۆژەکەدا دەکەن، ڕوو لە بەشدارانی “هەژماری من” ڕایگەیاند: “هیچ بڕە پارەیەک لە هەژمارەکەتدا نابڕدرێت”. و زیاتر گوتی: “هیچ گرێبەستێکی نهێنی و شاراوەت پێ واژۆ ناکرێت؛ هیچ سنوورێک نییە لەسەر بڕی ڕاکێشراوی پارەکەت”.

جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگەی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەش کردووە: “هەر لایەنێک کە بانگەشەی پێچەوانەی ئەم ڕاستییانە دەکات، بەدوای سەرلێشێواندن و بڵاوکردنەوەی زانیاری نادروستە”.

ئەو داواش لە فەرمانبەران و مووچەخۆران دەکات، کە پرسیارەکانیان ئاڕاستە بکەن “بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکان”.

ئەو ڕوونکردنەوەیەی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگەی سه‌رۆكوه‌زیران، لەکاتێکدایە کە چەند کەناڵێکی میدیایی ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە، کە گرێبەستێکی نهێنی و شاراوە بەشێوەی ئەلیکترۆنی بە بەشدارانی پڕۆژەی “هەژماری من” واژۆ دەکرێت، بەڵام گرێبەستەکە پیشانی مووچەخۆران نادرێت و ئەو گرێبەستەیش چەند خاڵێکی تێدایە بۆ گەڕاندنەوەی قەرزی ئاو و کارەبا و پێشینەکان کە مووچەخۆران قەرزاری حکوومەتن و جگەلەوەش هەر کاتێک بانک مەبەستی بێت، کرێی دابەشکردنی مووچەکە زیاد دەکات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...