هه‌واڵ

ئەو پارێزەرەی لە دادگای فیدڕاڵی داوای بۆ فرەژنی تۆمارکرد داواکەی کێشایەوە

ئەو پارێزەرەی لە دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق، بۆ گێڕانەوەی فرەژنی لە هەرێمی کوردستان سکاڵای تۆمار کرد، سکاڵاکەی کێشایەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەرهەم ڕەووف پارێزەری ڕاوێژکار، لە ڕوونکردنەوەیەکدا، ئەمڕۆ دووشەم، ١٣ی ئایاری ٢٠٢٤ ڕایگەیاند، لە سەر داواکاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، وازی لە داواکەی هێناوە و کێشاویەتییەوە.

پارێزەرەکە ڕوونی کردووەتەوە، کە لە ١٧ی ئاداری ٢٠٢٤ داوایەکی یاسایی لەبەردەم دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق تۆمار کردووە، تایبەت بە نادەستوورییبوونی مادەی یەک لە یاسای ژمارە ١٥ی اساڵی ٢٠٠٨ی هەرێمی کوردستان، پاش قبوڵکردنی داواکە لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە، لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٤ یەکەم دانیشتنی دادگا لەسەر داواکە بەڕێوەچوو و پارێزەرەکەیش تیانووسی خۆی پێشکەشی سەرۆک و ئەندامانی دادگا کردووە، دواتر دادگا بڕیاریداوە بە دواخستنی دادبینییەکە بۆ ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بەمەستی وردبینی و بڕیاردان لەسەر داواکە.

وەک خۆی ئاماژەی بۆ کردووە، ئەمڕۆ دووشەم، ١٣ی ئایار، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان داوای کردووە، واز لە داواکە بهێنێت، ئەوەش بەهۆی “ناڕەزایەتی ڕێکخراوەکان و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی کوردستان”.

لەو ڕوانگەیەوە، ناوبراو دەڵێ، هەرچەند پێی وایە، کە ئەم یاسایە کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان کاری پێ دەکرێت، “گرفتی دروستکردووە”، بەڵام وەک دەڵێ: “لەبەر داواکاری بەڕێز جەنابی کاک قوباد تاڵەبانی” ئەمڕۆ ١٣ی ئایاری ٢٠٢٤ داواکاری پووچەڵکردنەوەی داواکەی بۆ سەرۆک و ئەندامانی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق پێشکەش و بەرزکردووەتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...