هه‌واڵ

گەرمیان؛ چوار کچە قوتابی لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی وەرگەڕانی مینی پاسێک لە ڕێگەی نێوان کەلار-کفری، چوار کچە قوتابی گیانیان لەدەستدا و حەوت قوتابی و مامۆستایش بریندار بوون.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ سێشەم، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٤، مینی پاسێک کە قوتابیانی ئامادەیی باکوری کچانی لە کەلارەوە بەرەو کفری دەگواستەوە، بەمەبەستی ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی لە قەزای کفری، لە سەر ڕێگەی کەلار-کفری وەرگەڕا، لە ئەنجامدا چوار کچە خوێندکار گیانیان لەدەستدا و حەوت قوتابی و مامۆستایش بریندار بوون.

بەگوتەی ڕزگار لەتیف بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار، هەر حەوت بریندارەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکەیان و سەرقاڵی وەرگرتنی چارەسەریین.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لەناو ئەو چوار خوێندکارەی گیانیان لەدەستداوە، دوو خوشکی دووانە هەن.

هاوکات وەزارەتی پەروەردە، لە ڕاگەیەندراوێکدا هاوخەمی بۆ کەسوکاری قوتابییەکان دەربڕیوە و دەڵێ، ئامادەی هەموو هاوکارییەکن بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...