هه‌واڵ

پلەی ١٤ هەزار و ٧٤٧ پلەدار و پێشمەرگە بەرزکرایەوە

وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرزکردنەوەی پلەی ١٤ هەزار و ٧٤٧ پلەدار و پێشمەرگە ڕادەگەیەنێت.

 

وەزارەتەکە ئەمڕۆ دووشەم، ٨ی نیسانی ٢٠٢٤، ڕایگەیاند، بە بڕیاری شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پاڵپشت بەماددەی چواردە لە سیستەمی ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١١ی پەیڕەوی نیزامی ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە تایبەت بەیاسای ژمارە (٣٨)ی ساڵی ٢٠٠٧ و ئاماژە بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی گشتی/ ئیدارەی کارمەندان ژمارە (٦٠٣٣) له ٢٠١١/١٢/٤ تایبەت بەڕێنمایی پلە بەرزکردنەوەی کارمەندان بڕیاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی ١٤ هەزار و ٧٤٧ پلەدار و پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواکانی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە، ئەم پلەبەرزکردنەوەیە گوزارشتە لە خشتەی نەورۆزی ٢٠٢٤ی کارمەندان.

پێشتر لە ١ی شوباتی ٢٠٢٤، وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاری دا بە بەرزکردنەوەی پلەی چوار هەزار و ٣٠٤ ئەفسەر و پێشمەرگە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...