هه‌واڵ

بانکی بازرگانیی عێراق ڕوونکردنەوە لەسەر تەوتینی مووچەی دەدات

بانکی بازرگانیی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا لەبارەی بەبانکیکردن (تەوتین)ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆی بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی عێراق ڕادەگەیەنێت.

بانکی بازرگانیی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکد لەبارەی بەبانکیکردن (تەوتین)ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆی بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی عێراق ڕادەگەیەنێت.

 

بانکی بازرگانیی عێراق (تی بی ئای) لە ڕوونکردنەوەیەکەدا بۆ ڕای گشتی، کە ئەمڕۆ سێشەم، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٤ بڵاویکردەوە، ئاماژەی بەوە کردووە، کە پرسیاری زۆریان لەبارەی میکانیزمەکانی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەدەست گەیشتووە و لەو ڕوانگەیەوە ڕایدەگەیەنێت: “پابەندبوونی خۆمان بە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دووپاتدەکەینەوە، لەڕیگەی بانکەکانی حکوومتی فیدڕاڵییەوە”.

بانکی بازرگانی عێراق دووپاتی دەکاتەوە، کە “بەشداری بانکی بازرگانی عێراقی لە چوارچێوەی بانکە حکوومییەکان دەبێت بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی سەبارەت بە بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان .”

هەروەها دووپاتی دەکاتەوە کە بانکی بازرگانیی عێراق توانای پراکتیکی بەرز و تۆکمەی هەیە بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کە خواستیان لەسەر هەڵبژاردنی بانکەکەیە لەنێو ئەو بانکە حکوومییانەی کە بەشدارن لە پڕۆسەی بەبانکیکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان.

زیاتر دەڵێ: “هێشتا چاوەڕێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لیستی ناوی فەرمانبەران بنێرێت بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەکە”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button