هه‌واڵ

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و محەمەد شیاع سوودانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی عێراق کۆبوونەوە و نووسینگەی ڕاگەیاندنی سوودانی بڵاویکردەوە، کە هەردوولا هاوڕابوونە لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی گفتوگۆی بونیادنەرانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە میانی دیدارەکەدا بارودۆخی گشتی سەرتاسەری عێراق و هەروەها کۆمەڵێک دۆسیە و بابەت لەسەر ئاستی نیشتمانی تاوتوێ کران؛ لەو ڕێوشوێنانەی لەلایەن حکوومەتەوە و لە بوارەکانی خزمەتگوزاری و ئابووریدا گیراونەتەبەر، بە ئاڕاستەی گەیشتن بە پەرەپێدانی بەردەوام کە کاریگەرییەکانیان لە ژیانی واقیعیی هاووڵاتییان لە هەموو بەشەکانی عێراقدا ڕەنگ دەدەنەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سوودانی، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی گفتگۆی بونیادنەرانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی یاسا و ماددەی دەستوور.

ئەمڕۆ پێنجشەم، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٤، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشە بەغدا و لەلایەن قاسم ئەعرەڤی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پێشوازی لێکرا و دواتر لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...