هه‌واڵ

ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، “چارەسەری ڕیشەیی کێشەی مووچەی فەرمانبەران، مووچەی نەهاتووی هێزە ئەمنییەکان و پرسی دووبارە دەستپێکردنەوەی ناردنە دەرەوەی نەوت و گەنمی جووتیاران و چەند دۆسیەیەکی دیکە لەسەر مێزی گفتوگۆی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیران دەبن لە بەغدا”.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “چارەسەری ڕیشەیی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، مووچەی نەهاتووی هێزە ئەمنییەکان و پرسی دووبارە دەستپێکردنەوەی ناردنە دەرەوەی نەوت و گەنمی جووتیاران و چەند دۆسیەیەکی دیکە لەسەر مێزی گفتوگۆی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەبن لەبەغدا.”

ئەمڕۆ پێنجشەم، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٤، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی گفتوگۆی بونیادنەرانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەگوێرەی یاسا و ماددە دەستوورییەکان.

بەپێی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەسەر چەند دۆسیە و بابەت لەسەر ئاستی نیشتمانی کردووە.

گوتەبیژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەر لە ڕاگەیەندراوەکەیدا گوتوویەتی: “هەرێمی کوردستان نیەتی جددی و ڕاستگۆیانەی هەیە بۆ چارەسەری سەرجەم کێشەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵ  لەسەر بنەمای دەستور و  هەروەها پاراستنی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان باوەڕی تەواوی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانییە لەیەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونی کابینەکەی، لەم ڕوانگەیەشەوە بۆ هەموو گفتوگۆیەکی بونیادنەرانە دەستپێشخەرین”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...