هه‌واڵ

کەشناسی: لە دهۆک و هەولێر ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى پێشبینی دەکات لە درەنگانی شەودا باران بەخوڕ ببارێت و لە دهۆک و هەولێریش ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەم، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە کاتەکانی نیوەڕۆ بەشێوەی نمە باران. بەپێی پێشبنییەکانی کەشناسی، نمەباران سەرەتا لە سنوری پارێزگای دهۆک دەست پێ دەکات و پاشان تەواوى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە؛ لەکاتەکانى ئێوارەدا ڕێژەی دابارینەکە کەمێک زیاتر دەبێت بۆ بارانى مامناوەند و لە درەنگانى شەودا ڕێژەى دابارینەکە زیاتر دەبێت و باران بە خوڕ دەبارێت و هەندێ جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتى لە باکوور و ڕۆژهەڵاتى سنوورى پارێزگاى دهۆک و هەولێر، ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستی ئاو هەیە لە هەندێ شوێندا.

هەر بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، بۆ سبەی پێنجشەم، ١٥ی شوبات، ئاسمان هەورى باراناوى دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا و ڕێژەى دابارین لە هەندێ کاتدا زیاد دەبێت و لە هەندێ شوێن بۆ بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت، لە ناوچەکانى گەرمیان بارانەکە بە خوڕ دەبێت و ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستی ئاویش لە هەندێک ناوچەی گەرمیاندا هەیە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...