هه‌واڵ

دوو تۆمه‌تبار لەسەر دزینی ١٤٠ پارچەی مۆبایل دەستگیرکران

زێدپرێس

 

مه‌فره‌زه‌كانی‌ نووسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ناوبازاڕ لە سلێمانی، دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ زیاتر له‌ ١٤٠ پارچه‌ی‌ موبایلیان دزی بوو.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

پۆلیسی سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەم ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ڕایگەیاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاووڵاتییه‌ك سكاڵای یاسایی‌ تۆماركرد كه‌ زیاتر له‌ ١٤٠ پارچه‌ی‌ جۆراوجۆری‌ موبایلی له ‌دوكانه‌كه‌یدا دزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نووسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ناوبازاڕ دەستگیربكرێن. هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر پارچه‌ دزراوه‌كاندا.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ئێستا تۆمەتباران (د. د. م – م. ف. خ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...