هه‌واڵ
ئاراستەکان

گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار لە دیداری زێدپرێس

لە چوارچێوەی دیدارەکانی نێوان گوتەبێژانی وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و کەناڵەکانی میدیایی، زێدپرێس میوانداری ئیبراهیم عەبدولمەجید گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستانی کرد.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

دیدارەکە، ئەمڕۆ چوارشەم، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بە بەشداری ژمارەیەک لە میدیاکارانی کەناڵە جیاجیاکان لە ئۆفیسی سەرەکی زێدپرێس لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

ئیبراهیم عەبدولمەجید گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار، بەرنامە و ڕووئیای دەستەی گەشتوگوزار و کۆمەڵێک داتا و زانیاری ورد و گرنگی لەمەڕ کەرتی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو تا ئێستا خستەڕوو.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، هەڵوەستە لەسەر چۆنیەتی ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکان لە نێوان دەستەی گەشتوگوزار و کەناڵەکانی میدیایی کرا، لەڕووی بەردەستخستنی زانیاری و مامەڵەی چوونیەک لەگەڵ میدیاکاران و میدیاکان.

دیدارەکە، کە زیاتر لە دوو کاتژمێر و نیوی خایاند، بە ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا و خستنەڕووی پرسیار و وەڵام لە نێوان گوتەبێژەکە و بەشداران کۆتایی هات.

دیدارەکانی زێدپرێس لەپێناو بونیادنانی پەیوەندییەکی ئەرێنی لە نێوان میدیاکاران و وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، بە ئاڕاستەی بەردەستخستنی زانیاری، مامەڵەی چوونیەک لەگەڵ میدیاکان و ئەو ئامانجانەی کە خزمەت بە میدیا و بەرژەوەندییە گشتییەکان دەکەن، بەردەوام دەبن.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...