هه‌واڵ

ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە

وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و خانەنشینان و شایستە داراییەکانی چەند توێژێکی دیکەی لە هەرێمی کوردستانی بۆ مانگی ئایار ڕاگەیاند.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەم، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بەشی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی دەستیکردووە بە تەرخانکردنی دارایی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێمی کوردستان، جگە لە شایستەی کەمئەندامان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و شایستەی دارایی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، هاوکات گرێبەستەکان و شایستەییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەرێمی کوردستان، وەک بەشێک لە تەرخانکردنی دارایی بۆ مانگی ئایاری ٢٠٢٤ خەرج دەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی داراییدا، ئاماژە بە خەرجکردنی مووچەی ئەندامانی هێزەکانی ئەمنی و سەربازی (پێشمەرگە و ئاسایش) لە هەرێمی کوردستان نەدراوە. لەکاتێکدا هێشتا کارمەندانی ئەمنی و سەربازی مووچەی مانگی نیسانیشیان وەرنەگرتووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...