هه‌واڵ

وەزیری بەرگری عێراق و ئەمینداری گشتی پێشمەرگە کۆبوونەوە

زێدپرێس

لە بارەگای وەزارەتی بەرگری عێراق لە شاری بەغدا، وەزیری بەرگری عێراق پێشوازی لە ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و شاندی یاوەری کرد.

ئەمڕۆ دووشەم ٢١ی ئابی ٢٠٢٣، سابت محەمەد عەباسی وەزیری بەرگری عێراق و بەختیار محەمەد ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، لە بارەگای وەزارەتی بەرگری لە بەغدا کۆبوونەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەی وەزارەتی بەرگری عێراق، لەمیانەی دیدارەکەدا، ڕێگەکانی پێکەوە-بەرنامەداڕێژی شرۆڤەکران، هەروەها زانیاریی هەواڵگری ئاڵوگۆڕیان پێکرا لە نێوان ناوەند و هەرێمەکە، بە مەبەستی نەهێشتنی تیرۆر و دەستەبەری ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچە هاوبەشەکانی نێوان حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان.

کۆبوونەوەکەی وەزیری بەرگری و بەرپرسانی پێشمەرگە لەکاتێکدا دێت، نزیکەی دوو ساڵ بەسەر بڕیاری پێکهێنان و دامەزراندنی لیوا هاوبەشەکان تێپەڕ دەبێت، بەڵام هێشتا دەستبەکارنەبوون، لەکاتێکدا لە بودجەی سێ ساڵەی عێراق، شایستە داراییەکان بۆ لیوا هاوبەشەکە تەرخانکراوە.

ئەرکی لیوا هاوبەشەکان، پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنییە، لەو ناوچانەی دەکەونە نێوان هەردوو سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە و ئەندامانی لیوا هاوبەشەکان لە خەڵکی گەرمیان، کەرکووک و مووسڵ پێکدێن و ئەرکەکەیان پاراستن و سەقامگیری ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکانە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...