هه‌واڵ

قایمقامیەتی کەلار: هەر دووکاندارێک ڤەیپ بفرۆشێت دووکانەکەی دادەخەین

قایمقامیەتی کەلار هۆشداری بە دووکانداران دەدات لەبارەی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی (ڤەیپ)ەوە و ڕایدەگەیەنێت، هەر دووکاندارێک ڤەیپ بفرۆشێت، دادەخرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

قایمقامیەتی قەزای کەلار ئەمڕۆ پێنجشەم، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، لەڕێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە، داوا لە دانیشتووانی شارۆچکەی کەلار و دەوروبەری دەکات، زانیارییان پێبدەن لەسەر هەر دووکانێک کە جگەرەی ئەلیکترۆنی (ڤەیپ)ی تێدا دەفرۆشرێت، بەمەبەستی لێپچینەوە لەگەڵ خاوەن دووکانەکە.

قایمقایەتی کەلار، دووکاندارانی سنورەکە ئاگادار دەکاتەوە، کە “هەر دووکاندارێک جگەرەی ئەلیکترۆنی بفرۆشێت، دووکانەکەی دادەخرێت و غەرامەش دەکرێت و ڕێکاری یاساییشی بەرانبەر دەگیرێتە بەر”.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، قایمقامیەتی کەلار، دووکاندار و فرۆشیاران ئاگادار دەکاتەوە، ئەگەر لە ڕۆژانی جەژنیشدا، تەرەقە و ماددەی تەقەمەنی بفرۆشن، بەهەمان شێوە ڕێکاری یاساییان لەبەرانبەر دەگیرێتە بەر.

پێشتر حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەر قەدەغەکردنی ڤەیپ و نێرگەلەی ئەلیکترۆنی دەرکردووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...