هه‌واڵ

نوێترین لێدوانی سوودانی لەبارەی ناردنی ٧٠٠ ملیارەکە بۆ هەرێم

زێدپرێس

 

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دڵنیایی دەدات، کە تا کۆتایی ئەمساڵ ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبن لەسەر ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێم و عێراق کراوە، سەبارەت بە ناردنی ٧٠٠ ملیار دیناری مانگانە، کە مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی لێ دابین دەکرێت.

سوودانی، ئاماژەیدا، لە کۆتایی ئەمساڵ دەست بە پاکتاوی دارایی دەکرێت، لەمەڕ ئەوەی کە هەرێمی کوردستان چەندی لە شایستە داراییەکانی وەرگرتووە و مافی خۆی چەند دەبێت.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...