هه‌واڵ

پێنج ئەندامی خێزانێک پێکەوە خنکان

لە سنوری ڕاپەڕین پێنج ئەندامی خێزانێک پێکەوە خنکان و تەرمەکانیان لەلایەن تیمی بەرگری شارستانی و هاووڵاتییانەوە لە ئاو دەرهێنران.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، پێنج ئەندامی خێزانێک پێکەوە لە ئاوی گوندی قەرەنی ئاغا لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین خنکاون.

تەرمی هەر پێنج هاووڵاتییەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی و هاووڵاتییانی گوندەکەوە دەرهێنران و ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی ڕانیە کراون.

بەرگری شارستانی ڕاپەڕین، ئاماژەی بەوەش کردووە، هاووڵاتییەکان مەڕدارن و ساڵانە لەم وەرزەدا دێنە سنورەکەوە.

بەپێی زانیارییەکانی زێدپرێس هاووڵاتییە خنکاوەکان لە بنەڕەتدا خەڵکی سنوری ئاکرێن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...