هه‌واڵ

ڕێگای دەشتی کۆیە داخرا

بەهۆی ڕژانی نەوتی ڕەش لە تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی، ڕێگای دەشتی کۆیە(کلکە سماق) داخرا.

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ شەممە، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٤ ڕایگەیاند، لە کاتژمێر ١١:٠٠ی بەیانی، ئۆتۆمبێلیکی بارهەڵگر لەجۆری تانکەر تایبەت بە گواستنەوەی سووتەمەنی بەهۆی کرانەوەی قوفڵی بەتاڵکردن ڕێژەیەکی زۆر نەوتی ڕەشی ڕژاندە سەر ڕیگای کلکە سماق و لە ئەنجامدا بووە هۆی داخستنی ڕێگاکە بەڕووی شوفێران.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەیدا، تیمەکانی هاتوچۆی کۆیە و بەرگری شارستانی سەرقاڵی خاوێنکردنەوەی ڕیگاکەن و دوای پاککردنەوە و شوشتنی ڕێگاکە دووبارە ڕێگاکە بەڕووی شوفێراندا دەکرێتەوە.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەکە، داوا لە شوفێران دەکات وەک ڕێگای جێگرەوە، ڕێگای سماقوڵی یان هەیبەت سوڵتان بەکاربهێنن.

ڕێگای کلکەسماق هەردوو شارۆچکەی کۆیە و دوکان بەیەکەوەگرێدەدات و بەو جۆرەیش هەولێر و سلێمانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...