هه‌واڵ

هەناردەکردنی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ڕاگیرا

هەناردەکردنی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ڕاگیرا و بەهۆیەوە دوو هەزار مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەم، ٢٦ی حوزەیرازنی ٢٠٢٤، بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی، كۆمپانیای داناگار، هەناردەکردنی گازی لە کێڵگەی کۆڕمۆڕەوە وەستاند، بەهۆیەوە دوو هەزار مێگاوات کارەبا لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم بووەوە.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێ: “هەردوو تیمی وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، لە ڕێگەی سەنتەری کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێمەوە لەسەر هێڵن، بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبا.”

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...