هه‌واڵ

یادگار مەحموود: هۆکاری نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم سیاسییە

زێدپرێس

 

یادگار مەحموود ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هۆکاری نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم لەلایەن بەغداوە، سیاسییە نەک دەستووری، یاسایی و تەکنیکی.

 

یادگار مەحموود بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاندووە، نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم لەلایەن بەغداوە، هۆکارەکەی یاسایی و دەستووری و تەکنیکی نییە، بەڵکو بیانووی سیاسییە.

ئەندامەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران زیاتر دەڵێ “حکوومەتی عێراق بیانوو بە هەرێمی کوردستان دەگرێت، چونکە هەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییەکانی خۆی بە یاسای بودجەی عێراق جێبەجێکردووە، بەڵام حکوومەتی عێراق بە گزی یاسایی و ئیداری، یاری بە کات دەکات و نایەوێت شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت”.

یادگار مەحموود، داوای کرد، شاندێکی باڵا لە حکوومەتی هەرێم بچێتە بەغدا، بەمەبەستی گفتوگۆ لەبارەی پرسی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستانەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد کە “حکوومەتی عێراقی بە حسابی خۆی نیازپاکی پیشانداوە بەرانبەر بە هەرێم و باس لە ناردنی ٥٠٠ ملیار دینار دەکات بە قەرز، بەڵام ئەمەش خۆی بیانوویەکی ترە کە حکوومەتی عێراق بە هەرێمی کوردستانی دەگرێت”.

زیاتر دەڵێ “زەمینیەکی دەستووری و یاسایی هەیە، کە مافە داراییەکانی هەرێم مسۆگەر دەکات، بەڵام حکوومەتی عێراق نایەوێ کە هەرێمی کوردستان بە هەرێمێکی فیدڕاڵی بمێنێتەوە، چونکە بەپێی دەستوور و یاسا بودجەی عێراق دەبێت یەک بودجە بێت، بەڵام حکوومەتی عێراقی سەرپێچی یاسا و دەستوور دەکات”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...