ههواڵ
پارەی مووچە لە بەغداوە گەیشت

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، بڕی ٤٢١ ملیار و ٧٦٠ ملیۆن دینار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کەمێک لەمەوبەر بڕی ٤٢١ ملیار و ٧٦٠ ملیۆن دینار وەک بەشێک لە شایستەی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی شارستانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
چاوەڕوان دەکرێت، دوای گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیستی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران ڕابگەیەنێت.