هه‌واڵ

لیستی مووچەی مانگی تەممووز ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا

لیستی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی و سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەیانی ڕۆژی یەکشەم، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٤، لیستی مووچەی مانگی تەممووزی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران و دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان لەلایەن تیمی هونەری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدڕاڵ کرا.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لیستی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بەهاوتاکراویی و بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ڕەوانە کراوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...