هه‌واڵ

کێشەی مووچەی دوو مانگی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی حەفتا چارەسەر کرا

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی دوو مانگی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی حەفتا ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتەکە، ئەمڕۆ دووشەم، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٤ ڕاگەیەندراوێکی لەمەڕ کۆبوونەوەی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و  ژمارەیەک لە نوێنەرانی خانەنشینی هێزەکانی یەکەی حەفتا بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر کێشەی مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی ٧٠ کرا کە ژمارەیان زیاتر لە نۆ هەزار کەسە و مووچەی مانگانەیان نزیکەی چوار ملیار دینارە و تا ئێستا نەخراونەتە سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین لە وەزارەتی دارایی و ئابووری.

وەزیری دارایی ڕوونیکردەوە “بەپێی یاسای چاکسازی و ڕاپۆرتی تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی نابێت هیچ خانەنشینێک لەدەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی وەزارەتی دارایی مووچە وەربگرێت، بەڵام ئەو خانەنشینانەی هێزەکانی یەکەی حەفتا تا ئێستا هیچ داتا و زانیاری و  دۆسیەیەکیان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری و بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووری نییە و لە وەزارەتی دارایی عێراق و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوررستانیش هیچ تەرخانکراوێکی داراییان بۆ نەکراوە”.

ئاوات شێخ جەناب، گوتیشی: “وەزارەتی دارایی بەرپرسیار نییە لە دواکەوتن و نەدانی مووچەکانیان، بەڵکوو پێویستە فەرماندەی هێزەکانی یەکەی حەفتا کاربکات بۆ ئەوەی بەزووترین کات دۆسیەکانیان بگوازرێتەوە سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان.”

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە: “هاوشێوەی مانگەکانی تر وەزیری دارایی فەرمانی کرد بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایار و حوزەیرانی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی حەفتا بەشێوەی سلفە تا کێشەکەیان بە یەکجاری چارەسەر دەکرێت”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...