هه‌واڵ

تەواوی ڕێنماییەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان

زیاتر لە ٤٠ مەرج و ڕێنمایی تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دیاریکراون و بەگوێرەی ڕێنماییەکانیش دەبێت سەرجەم فۆڕمەکانی زانیارییەکانی فەرمانبەران تا ٢٥ی ئاب بگێڕدرێنەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی ڕێنماییەکان، تەنیا ئەو فەرمانبەرانە فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕ دەکەنەوە، کە بەدرێژایی تەمەنیان سوودمەند نەبوون لە وەرگرتنی زەوی یان خانوو لە حکوومەت.

هەروەها لە ڕێنماییەکاندا هاتووە، ئەگەر ژن و پیاو هەردووکیان فەرمانبەر بوون، کامەیان خزمەتیان زیاتر بێت، ئەو فۆڕمەکە پڕ دەکاتەوە، بەڵام نابێت فەرمانبەرەکە خزمەتی لە هەشت ساڵ کەمتر بێت و هاوکات خزمەتی هاوسەریی فەرمانبەر بە خاڵ هەژمار دەکرێت.

لە ڕێنماییەکاندا ئاماژە بەوە کراوە، کە فەرمانبەرانی گرێبەست نابێت فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە.

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، کە ئەو فەرمانبەرانەی لە شار و شووقەکاندا خانوویان لە کۆمپانیاکان وەرگرتووە بە سوودمەند هەژمار ناکرێن، جگە لەوانەی زەوی بەتاڵیان لە گوندی کۆری وەرگرتووە، بە سوودمەند هەژمار دەکرێن و ناتوانن فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە، بەڵام ئەوانەی خانوویان لە گوندی کۆری وەرگرتووە، بە سوودمەند داناندرێن.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...