ههواڵ
ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، مووچەی مانگی تەممووزی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، بە هاوتاکراوی هاوشێوەی عێراق دابەش دەکرێت.
وەزارەتەکە، ئەمڕۆ یەکشەم، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ڕایگەیاند، بە بڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، مووچەی مانگی تەمووزی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو و بەهاوتاکراوی هاوشێوەی مووچەی خانەنشینانی عێراق دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ئاماژەی بە کاتی دابەشکردنی مووچەکە نەکردووە.