ههواڵ
ئەنجوومەنی وەزیران بۆ تاوتوێکردنی چەند بابەتێکی دارایی کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ چوارشەم، 4ی ئەیلوولی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەت، كۆ دەبێتەوە و چەند بڕگەیەك تاوتوێ دەكرێن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەت، لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا، ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە یەكخستنی ڕێكارەكانی تایبەت بە سیستەمی دارایی و ژمێریاری لە نێوان هەردوو حكوومەتی فیدڕاڵی و حكوومەتی هەرێم، بە ڕەچاوكردنی تایبەتمەندیی دەسەڵات و مافەكانی هەرێمی كوردستان، بە گوێرەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵ دەخرێتە ڕوو.
لە بڕگەی دووەمدا، ئەنجامی كۆبوونەوەی ڕۆژی 29ی ئابی 2024، لە نێوان شاندی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ وەزارەتی داراییی فیدڕاڵی و بەڕێوەچوونی كارەكانی تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی بۆ وەرزی دووەمی ساڵی 2024 و بەدواداچوونەكان بۆ هەماهەنگی و پێشكەشكردنی وەڵامی یاداشتەكانی تیمی هاوبەش دەخرێتە ڕوو.