هه‌واڵ

ناسنامەی قوربانییانی هێرشە درۆنییەکەی تورکیا ڕاگەیەندرا

لە ئەنجامی بۆردمانێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا، سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

کامەران عوسمان ئەندامی تیمی ڕێکخراوی (CPT)ی ئەمریکی، ڕایگەیاند، لە کاتژمێر ١:٢٥ خوولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکی، لەسەر ڕێگای نێوان خەلەکان – دوکان و لە نزیک گوندی مێرگە پاشا، بۆردمانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندکروزەری کرد. سێ کەس لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە کە دوو کوڕ و باوکێکن..

بەگوتەی کامەران، قوربانییەکان لە یەک خێزانن و خەڵکی سنوری ناحیەی سەنگەسەرن لە قەزای پشدەر.

بۆ ڕێکخراوەکە، ناسنامەی دوو لە قوربانییەکان ئاشکرا بووە کە کوڕ و باوکن بەناوەکانی (موزەفەر حوسێن خدر و محەمەد موزەفەر حوسێن).

بەگوێرەی سەرچاوەکانی زێدپرێس، قوربانی سێیەمیش بەناوی (موبین موزەفەر) بەهەمان شێوە کوڕی موزەفەر حوسێنە.

موزەفەر حوسێن کە ئەمڕۆ لە بۆردمانەکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا، لەگەڵ دوو لە منداڵەکانی بوونە قوربانی، کوڕی پێشمەرگەیەکی دێرینی حزبی شیوعییە و بە حوسێن شیوعی ناسراوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...