هه‌واڵ

لە هەولێر قومارخانەیەکی نهێنی ئاشکرا دەبێت

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ئاشکراکردنی قومارخانەیەکی نهێنی و دەستگیرکردنی ٣ تۆمەتبار ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ڕایگەیاند، لەلایەن هیزەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، ٣ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، کە بەشێوەیەکی نهێنی لە شارۆچکەی شەقڵاوە/کاوانیان قومارخانەیەکیان دانابوو.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش لە ڕاگەیەنراوەکەیدا دەڵێ “دەستمان گرت بەسەر سەرجەم ئەو ئامێری یاری قومار و کەلوپەلانەی کە لەو شوێنەدا هەبوون”.

ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایشی هەولێر، لەکاتێکدا دێت، کە هەفتەی ڕابردوویش بە هەمان شێوە و لە ٢٠ی ئەیلوولدا، قوماخانەیەکی دیکە لە ناوەندی شاری هەولێر لەلایەن ئاسایشەوە ئاشکرا کرا و تۆمەتبارێک دەستگیر کرا، کە بەشێوەی ئۆنلاین چەند جۆرێک لە یاری قوماری لەناو ماڵەکەیەوە بەڕێوە دەبرد.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...