هه‌واڵ

زیاتر لە ٩١ ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی هەرێم ڕادەستی بەغدا کرا

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەیەنێت، بەشی گەنجینەی فیدڕاڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتەکە، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەیدا، ئەمڕۆ یەکشەم، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، بڕی ٩١ ملیار و ١٥١ ملیۆن و ٧٨٤ هەزار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدڕاڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٤، خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدڕاڵیی عێراق.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، پارەکە لە ڕێگەی لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراقەوە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button