هه‌واڵ

دایکان و باوکان لە مەمەشیرێکی مەترسیدار ئاگادار دەکرێنەوە

زێدپرێس

 

به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی پله‌به‌ندی و قه‌باره‌كه‌یه‌وه‌ لێژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر مه‌مه‌شیردا ده‌گرێت و له‌ناوی ده‌بات.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئه‌مڕۆ سێشه‌م، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، هیوا ساڵح، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له‌ لێژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگەیاند: به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی قه‌باره‌ و پله‌به‌ندی و ژماره‌‌ی سه‌ر ئه‌و مه‌مكه‌شیرانه‌ی كه‌ شیری منداڵی تیادا ده‌گیرێته‌وه‌، لێژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی قایمقامیه‌تی سلێمانی، ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر مه‌مكه‌ شیری ساخته‌كراودا گرت، كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانیدا كێشه‌ی ته‌ندروستی دروست ده‌كات و كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌خاته‌ سه‌ر گه‌شه‌ی منداڵ و به‌تایبه‌تیش كۆئه‌ندامی هه‌رس.

ڕوونیکردەوە، مه‌مكه‌شیره‌ی لێژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه‌، ساخته‌كراوی ماركه‌ی (AVENT)ی جیهانییه‌، كه‌ له‌بری (ML30) ئاو بۆ گرتنه‌وه‌ی شیر ته‌نیا (ML15) ده‌گرێت، كه‌ ئه‌مه‌ش زیان به‌ ته‌ندروستی منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت‌.

 

مه‌مكه‌شیره‌کە، ساخته‌كراوی ماركه‌ی (AVENT)ی جیهانییه‌، له‌بری (ML30) ئاو بۆ گرتنه‌وه‌ی شیر ته‌نیا (ML15) ده‌گرێت

 

بەگوتەی ئەو، كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ ئاوه‌ بۆ گرتنه‌وه‌ی شیری منداڵ واده‌كات كه‌ پێكهاته‌كانی شیره‌كه‌ به‌باشی نه‌توێته‌وه‌، كاتێكیش منداڵه‌كه‌ ده‌یخوات، له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی تێکدانی ڕێژەی کانزاکانی وەکو سۆدیۆم و پۆتاسیۆم، هەروەها وادەکات بڕی پێویستی پڕۆتین و کالۆری نەگات بە لەشی مندڵەکە و دواتر کێشەی تەندروستی بۆ دروست بکات‌.

نوێنه‌ره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ‌كرد، به ‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و مه‌مكه‌ شیرانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌، له‌ناوده‌بردرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

 

كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ ئاوه‌ بۆ گرتنه‌وه‌ی شیری منداڵ واده‌كات كه‌ پێكهاته‌كانی شیره‌كه‌ به‌باشی نه‌توێته‌وه‌، كاتێكیش منداڵه‌كه‌ ده‌یخوات کێشەی تەندروستی بۆ دروست دەکات

 

قایمقامیه‌تی سلێمانی دایكان و باوكان له‌م جۆره‌ ساخته‌كارییه‌ ئاگادارده‌كه‌ته‌وه، و داوا ده‌كات‌ لەکاتی هەبوونی گومان یاخود به‌دیكردنی ئه‌و جۆره‌ مه‌مه‌شیره‌ ساخته‌كراوانه‌، له‌ ڕێگه‌ی ژمارە مۆبایلی (07708677777) قایمقامیەتی سلێمانی و لێژنە هاوبەشەکانی ئاگاداربكه‌نه‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...