هه‌واڵ

ناونیشانی کار و مۆڵەت بە دەرچووانی پزیشکی ددان و دەرمانسازی دەدرێت

دەرچووانی کۆلێژەکانی پزیشکی ددان و دەرمانسازی ناونیشانی کارکردن و مۆڵەتیان پێ دەدرێت بەمەبەستی بەدەستهێنانی هەلی کار لە کەرتی تایبەت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە هەوڵ و کۆششی وەزارەتەکە و گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ ڕێکخستنەوەی بنەما یاساییەکانی بواری پلەبەندی پزیشکی، بەمەبەستی بەدەستهێنانی ناونیشانی شارەزایی لە بواری کارکردن و بەدەستهێنانی مۆڵەتی کارکردن لە کەرتی تایبەت و پیادەکردنی پیشەکەیان بۆ نۆڕینگەکان و دەرمانخانەکان و سەنتەر و کلینیکەکان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دا بە پەسندکردنی پڕۆژەپێشنیازی وەزارەتی تەندروستی بەهەماهەنگی لەگەڵ سەندیکاکان بۆ خستنەبواری جێبەجێکردنی پێدانی ناونیشانی کارکردن و مۆڵەت بۆ ڕەخساندنی هەلی کارکردن لەکەرتی تایبەت بۆ دەرچووانی کۆلێژەکانی پزیشکی ددان و دەرمانسازی و پیادەکردنی پیشەکەیان بۆ ئەوانەی ڕاهێنان و خۆبەخشیان کردووە و ڕاهێنراو بوونە.

وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێ، بۆ ئەم مەبەستە رێکاری پێویست و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی دەگیرێتەبەر بەهەماهەنگی لەگەڵ سەندیکا پەیوەندارەکانی سەندیکای پزیشکانی ددانی کوردستان و سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...