ههواڵ
ئاگادارییەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بۆ مووچەخۆران
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەیەنێت، ئەم مانگە 132,000 کەس لە ڕێی هەژماری منەوە مووچەکانیان لەماوەی سێ ڕۆژدا وەردەگرن و مووچەخۆرانیش ئاگادار دەکاتەوە تەنیا ئەو ڕۆژە سەردانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە بکەن کە بە کورتەنامە لە گەیشتنی مووچەکەیان ئاگادار دەکرێنەوە.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا، مووچەخۆران ئاگادار دەکاتەوە، تەنها ئەو ڕۆژەی کە نۆرەیان دێت بە کورتەنامە ئاگادار دەکرێنەوە و دەتوانێت سەردانی نزیکترین ئامێری ڕاکێشانی پارە بکات و مووچەکەی ڕابکێشیت.
وەزارەتەکە دەڵێ: “ئەگەر ئەمڕۆ کورتەنامەت پێ نەگەیشتبوو سەردانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە مەکە و سبەینێ دووشەم یاخود سێشەم نۆرەی تۆ دێت”.