هه‌واڵ

ڕێککەوتنی تورکیا و عێراق لەسەر نەوتی هەرێم ئاسان نییە

زێدپرێس

دوابەدوای کۆبوونەوەکەی هەردوو وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری وزەی تورکیا، بەرپرسێکی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێککەوتن لەنێوان عێراق و تورکیا ئاسان نییە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی وەزارەتی نەوتی حکوومەتی عێراق کە ئاگاداری کۆبوونەوەی هەردوو وەزیری نەوتی عێراق و تورکیا هەیە، ڕایگەیاند، “ئاسان نییە بەم زووانە بگەین بە ڕێککەوتنێک و زۆر کێشەش لە بەردەممان هەن”.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی نەوتی عێراق، بەتایبەت سەرنجی خستووەتە سەر تورکیا و دەڵێ “تورکیا داوا و مەرجی دیکەی هەیە، کە پێویستی بە تاوتوێکردنە بەر لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت.”

پێشتر ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی نەوتی عێراقەوە ڕایگەیاندبوو، وەزارەتی وزەی تورکیا مانگی ڕابردوو سۆمۆی ئاگادار کردووەتەوە، ماوەی زیاتریان پێویستە بۆ ئەوەی دڵنیایی لە سەلامەتی بۆڕییە نەوتییەکانی جیهان بدەن و دەست بە هاوردەکردنی نەوت بکەنەوە. “وەزارەتی وزەی تورکیا مانگی ڕابردوو بە سۆمۆی ڕاگەیاندووە، کە کاتی زیاتر پێویستە بۆ پشکنینی بۆڕییەکانی نەوت و کۆگاکانی نەوتی خاو لە بەندەری جیهان، بۆ دڵنیاییدان لە نەبوونی هیچ زیانێک بەهۆی بومەلەرزەکەی تورکیاوە.”

ئەمڕۆ سێشەم ٢٢ی ئابی ٢٠٢٣، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق گەیشتە پایتەختی تورکیا بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری نەوتی تورکیا. بەگوێرەی سەرچاوەیەکی وەزارەتی نەوتی عێراق، کە بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ئەم سەردانیکردنە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکانی پێوەست بە نەوت بووە، لەوانەش، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەڕێی بەندەری جیهانەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...