دەست بە قۆناغی دووەمی تیروپشکی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران کرا
لەوبارەیەشەوە، پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی لە فەرمانبەران، سوپاسی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی کرد بۆ ئەو بڕیارە لە پێناو خزمەتکردنی فەرمانبەران و جەختی لە بەردەوامی پڕۆسەكە كردەوە، ئاشکراشی کرد، “بەپێی داڕشتنی ماستەر پلانی هەولێر نەخشە و دیزاینی بۆ ئەو زەوییانە داڕێژراوە کە ئەمڕۆ وەک قۆناغی دووەم دابەشدەکرێت، بە شێوەیەک کە دەبێتە یەکێکی تر لە جوانییەکانی هەولێری پایتەخت”.
گوتیشی: “پڕۆسەکەمان دەستپێکردووە و بەردەوام دەبێت تاکوو سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بەپێی ڕێنماییەکان زەوییان وەرنەگرتووە زەوی وەردەگرن”.
جێگەی باسە، لە دوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ دابەشکردنی ٢٠٠ مەتر زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سودمەندنەبوو، لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ دەست بە قۆناغی یەکەمی تیروپشکی دابەشکردنی زەوی کرا بەسەر فەرمانبەران، ئەمڕۆش قۆناغی دووەم دەستی پێکرد و پڕۆسەکەش بەردەوامی دەبێت.