هه‌واڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتە مۆڵەتپێدراوەکان ڕادەگەیەنێت

زێدپرێس

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی، لیستى ناوى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنێت، کە لەلایەن وەزارەتەوە مۆڵەتیان هەیە و باوەڕپێکراون.

ئەمڕۆ سێشەم ٨ی ئابی ٢٠٢٣، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بڵاوی کردەوە، لەبەر ڕۆشنایى یاساى زانکۆ تایبەتەکان کە لە پەرلەمانى کوردستان پەسەندکراوە، مۆڵەتى کردنەوەى زانکۆ و پەیمانگەى تایبەت لە شارەکانى هەرێمى کوردستان دراوە.

بەپێی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا، ١٧ زانکۆی تایبەت هەن؛ هەشت زانکۆ لە هەولێر، حەوت زانکۆ لە سلێمانی و دوو زانکۆی تایبەت لە دهۆک.

لەپاڵ هەبوونی ١٢ پەیمانگای تایبەت؛ شەش پەیمانگا لە هەولێر، سێ پەیمانگا لە سلێمانی و سێ پەیمانگای تایبەتیش لە دهۆک مۆڵەتیان هەیە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت، جگە لەم زانکۆ و پەیمانگە تایبەتانەى لە خوارەوە ناویان هاتووە و پابەندى مەرج و ڕێنماییەکانى وەزارەتن، هیچ زانکۆ و پەیمانگە و کۆلێژە زانکۆییەکى دی، لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان مۆڵەتى پێنەدراوە و باوەڕپێکراو نییە.

لیستی ناوی سەرجەم زانکۆ و پەیمانگا مۆڵەتپێدراوەکان لە کوردستاندا

 

زانکۆ تایبەتەکانى سنورى هەولێر:

  • زانکۆى نێودەوڵەتى تیشک
  • زانکۆى جیهان – هەولێر
  • زانکۆى لوبنانى فەرەنسى
  • زانکۆى نۆلج
  • زانکۆى بەیان
  • زانکۆى ئەربیلى نێودەوڵەتى
  • زانکۆى کاسۆلیک
  • کۆلێژى قەڵاى زانکۆیى بۆ دیراساتى ئایینى

 

زانکۆ تایبەتەکانى سنورى سلێمانى:

  • زانکۆى ئەمریکى لە عێراق/ سلێمانى
  • زانکۆى کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا
  • زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى
  • زانکۆى جیهان – سلێمانى
  • زانکۆى نێودەوڵەتى تیشک/ لقى سلێمانى
  • زانکۆى قەیوانی نێودەوڵەتی
  • کۆلێژى گۆیژەى زانکۆیى بۆ دیراساتى ئایینى

 

زانکۆ تایبەتەکانى سنورى دهۆک:

  • زانکۆى جیهان – دهۆک
  • زانکۆى نەورۆز

 

پەیمانگە تایبەتەکانى سنورى هەولێر:

  • پەیمانگەى تەکنیکى تایبەتى رواندز
  • پەیمانگەى نۆبڵى تایبەت
  • پەیمانگەى تەکنیکى پایتەخت
  • پەیمانگەى تەکنیکى تایبەتى ئایندە
  • پەیمانگەى تەکنیکى هەیبەت سوڵتان
  • پەیمانگەى تەکنیکى گەشەى تایبەت

 

پەیمانگە تایبەتەکانى سنورى سلێمانى:

  • پەیمانگەى تەکنیکى کوردستان
  • پەیمانگەى تەکنیکى تایبەت لە کەلار
  • پەیمانگەى تەکنیکى ناشناڵ بۆ تەکنەلۆجیا

 

پەیمانگە تایبەتەکانى سنورى دهۆک:

  • پەیمانگەى تەکنیکى دهۆکى تایبەت
  • پەیمانگەى تەکنیکى ئاراراتى تایبەت
  • پەیمانگەى تەکنیکى تایبەتى رواندز لقى زاخۆ

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button