هه‌واڵ

سەدر بۆ پشتیوانی لە فەڵەستین داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی دەکات

زێدپرێس

 

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، داوا لە هەوادارانی دەکات، بۆ پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین بڕژێنە سەر شەقام و خۆپیشاندانی ملیۆنی ساز بکەن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ دووشەم ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) بڵاویکردەوە، داوای لە هاووڵاتییانی عێراق و هەوادارەکانی کرد، ڕۆژی هەینی داهاتوو، بۆ پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین بڕژێنە سەر شەقام و خۆپیشاندانی ملیۆنی ڕێک بخەن.

سەدر، کە داوا لە شوێنکەوتووانی دەکات لە گۆڕەپانی تەحریر کۆببنەوە، وەک پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین و “بەرزکردنەوەی دەنگی جیهاد لە بەغدای پایتەختی عێراق و گەیاندنی بە هەموو جیهان”.

هەر لەو پەیامەیدا، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، بەتوندی هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات و هەروەها جەنگی ئیسرائیل و حەماس، بە “گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی” دژ بە فەڵەستین پێناسە دەکات.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی کتوپڕ و بەرفرەوانیان کردە سەر ئیسرائیل و سەدان کەسیان کوشت و دەیان هاووڵاتی ئیسرائیلیشیان بە دیل گرت و بۆ غەززەیان گواستنەوە.

لە بەرانبەر ئەو هێرشەدا، سوپای ئیسرائیل دەستی بە وەڵامدانەوە کردووە و هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە چڕ کردووەتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...