هه‌واڵ

ئەنجامی وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان ڕاگەیەنرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2024- 2025) ڕادەگەیەنێت.

 

ڕاگەیاندنی ئەنجامی وەرگرتنی قوتابیان/ خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان هاوکاتە لەگەڵ بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تایبەت بە کەمکردنەوەی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان کە ساڵانە بەڕێژەی (10 بۆ 20%) کەمدەکرێتەوە، ئەمەش لەپێناو لەبەر چاوگرتنی باری دارایی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، وەک ئەوەی وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکی تایبەتدا ئاماژەی بۆ کردووە.

پێشکەشکارانی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان لە ئێستاوە دەتوانن لەڕێگەی لینکی خوارەوە ئەنجامی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە کۆدی تاقیکردنەوەکانیان وەربگرنەوە، هەروەها وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێ، “پێویستە وەرگیراوان لەماوەی سێ ڕۆژدا پەیوەندی بە شوێنی وەرگرتنیان بکەن، ئەگینا بە پێچەوانەوە مافی وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت”.

لێرە ئەنجامەکان وەربگرەوە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button