هه‌واڵ

ئاگادارییه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەهۆی دروستبوونی شەختە و بەستنی شەقامەکانەوە، هەندێک لە ڕێگەوبانەکان، بەتایبەت دووسایدی هەواری شار بەرەو تونێلی پێشڕەو بەشێوەی کاتی بەربەستکراوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەم، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٤ ڕایگەیاند، له‌پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتییان‌ و شۆفێران له ‌مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م شه‌پۆلەی‌ به‌فر و با به‌هێزه‌ی سنوری شاری سلێمانی گرتووەتە‌وە و بووه‌ته‌ هۆی به‌ستنی هه‌ندێك شه‌قام ‌و ڕێگه‌وبان، به‌تایبه‌ت دووسایدی هه‌واری شار به‌ره‌و تونێلی پێشڕه‌و به‌هۆی به‌فر و شه‌خته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به‌ربه‌ستكراوه‌.

هاتوچۆی سلێمانی داوا له‌ هاووڵاتیان‌ و شۆفێران ده‌كات به‌وریاییه‌وه‌ ئه‌و شه‌قامانه‌ به‌كاربهێنن كه‌ مه‌ترسی شه‌خته‌یان هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حموود به‌رده‌م هۆتێل تایتانیك و دەڵێ، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ كاته‌كانی شه‌و به‌دواوه‌ به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماوه‌ زۆرینه‌ی شه‌قامه‌كان بیبەستێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button