هه‌واڵ

لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٥٦٦ حاڵەتی گرتن و پەلاماردانی سەگ لە هەولێر تۆمارکراوە

زێدپرێس

 

بەگوێرەی ئامارەکانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٥٦٦ حاڵەتی گرتن و پەلاماردانی سەگ گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر ڕایگەیاند، لە مانگی ڕابردوودا(ئەیلوولی ٢٠٢٣)، ٣٦ حاڵەتی گرتن و پەلاماردانی سەگ گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکە، لەکاتێکدا مانگی ئاب ٥٠ حاڵەت هەبووە.

پێشتر زێدپرێس لە بەدواداچوونێکی ئاماریدا ڕوونیکردووەتەوە، کە لە ١ی کانوونی دووەم تا ٣١ی تەمووزی ئەمساڵ، ٤٨٠ حاڵەتی گرتن و پەلاماردانی سەگ لە فریاکەوتنی ڕۆژئاوا تۆمارکراوە. لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوویش ٨٠٤ حاڵەتی دی تۆمارکراون.

بەو شێوەیەش لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ تا کۆتایی ئەیلوولی ئەمساڵ، ١٣٧٠ حاڵەتی گرتن و پەلاماردانی سەگ تەنیا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر تۆمارکراوە و ئەگەر ژمارەی نەخۆشخانەکانی دیکەی بخرێتەر، زۆر زیاتر هەڵدەکشێت.

بەهۆی هەڵکشانی حاڵەتەکانی گرتن و پەلاماردانی سەگەوە، ئەمساڵ دەست بەدروستکردنی پەناگەیەکی داخراو بۆ سەگی بەرەڵڵا لە شاری هەولێر کرا. هەرچەند ئێستا دەست بە کۆکردنەوەی سەگە بەرەڵڵاکان کراوە، بەڵام وەک ئامارەکان پیشانی دەدەن، هێشتا نەتوانراوە مەترسییەکە کەم بکرێتەوە.

لەماوەی ڕابردوودا، چەندین کەس و لەناویاندا منداڵ بەهۆی گرتن و پەلاماردانی سەگی بەڕەڵڵا لە هەولێر گیانیان لەدەستداوە.

لە خوارەوە، ئامارەکانی سەردان و چارەسەری نەخۆش لە ماوەی مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٣ی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر خراوەتەڕوو:

 

 

  • تێكڕای نەخۆش لە نەخۆشخانە

پێشوازی: ٤٥٢١ نەخۆش

ڕاوێژكاری ئێواران: ٥٦٦٨ نەخۆش

ڕاوێژكاری بەیانیان: ٣٧٨٩ نەخۆش

نەشتەرگەری بچوك: ١٥٠٦ نەخۆش

كۆی گشتی: ١٥٤٨٤ نەخۆش

 

 

  • ئاماری پێشوازی

هەناو: ٨٦٥

زەبری دەرەكی: ١١٢٦

بەربوونەوە: ٩٤١

شکان: ٩٦٤

ڕووداوی هاتوچۆ: ٢٢٥

میزەڕۆ: ١٢٣

قوڕگ و لووت و گوێ: ٥٩

چاو: ١٠٢

گرتنی سەگ: ٣٦

دووپشک پێوەدان: ٧٧

سكچوون و رشانەوە: ٠

کارەبا گرتن: ٢٥

مردوو: ١٣

مار پێوەدان: ١٠

سوتان: ٢١

هەولی خۆکوشتن (حەب خواردن): ٨

كۆی گشتی: ٤٥٢١

 

  • نەشتەرگەرییەكان

نەشتەرگەری شكان: ٢٦٨

نەشتەرگەری گشتی و جوانكاری: ١١٠

نەشتەرگەری مێشك و بڕبرەی پشت: ٣٤

نەشتەرگەری دەم و شەویلاک: ٥

نەشتەرگەری سینگ و دڵ: ٢

كۆی گشتی: ٤١٩

 

 

  • نەخۆشی خەوێنراو زیاتر لە (٢٤) كاتژمێر

شكان: ٢٣٥

مێشك و بڕبڕەی پشت: ١٢٦

نەشتەرگەری گشتی و جوانكاری: ٨٩

هەناو: ٣٢

(ICU):‏:  ٥-٥٦ مردوو

(RCU): ٤٦-٢١ مردوو

مردوو: ٢٦

كۆی گشتی: ٥٨٤

 

  • پشكنینەکانی ئەیلوول (مانگی ٩):

تاقیگە: ١٦٣٠١

تیشك: ٨٠٧٣

سۆنار: ١٣٠٦

سیتی سکان: ٨٩٢

كۆی گشتی: ٢٦٥٧٢

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...