هه‌واڵ

بڕیاردان لەسەر خەرجکردنی مووچە دواخرا

کۆبوونەوەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق کۆتایی هات و بڕیاردان لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دواخرا.

 

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی هەردوو شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق، گفتوگۆ لەسەر لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوباتی ٢٠٢٥ و هاوتاکردنی مووچەی خانەنشنیان بەگوێرەی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق کراوە.

 

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەدراوە و بڕیار وایە بەیانی ١٠ی ئاداری ٢٠٢٥ درێژە بە کۆبوونەوەکان بدرێت و چاوەڕوانیش دەکرێت هەر بەیانی بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدرێت.

ڕۆژی چوارشەم، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٥، لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغدا کرا بەمەبەستی ڕادەستکردنی بە وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدڕاڵیی عێراق.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button