هه‌واڵ

تورکیا نۆ ئەندامی خێزانێکی کورد لە کۆبانی کۆمەڵکوژ دەکات

هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە ڕایگەیاند، ئەمشەو فڕۆکەی جەنگیی تورکیا گوندی بەرخ بۆتانی لە باشووری کۆبانی بۆردمان کردووە و بەهۆیەوە نۆ ئەندامی یەک خێزان شەهیدکراون کە حەوتیان منداڵن؛ هەروەها دوو منداڵی برینداریش هەن.

 

ئەو خێزانە جووتیارن و لە گوندەکەیاندا بە کاری کشتوکاڵییەوە خەریک بوون.

ڤیدیۆی قوربانییەکان بڵاوکراونەتەوە و ئەوەش ناوی شەهید و بریندارەکانە؛

1- عوسمان عەبدۆ (باوک)

2- غەزالە ئوسمان (دایک)

3- ئاهین عوسمان عەبدۆ

4- دیجلە عوسمان عەبدۆ

5- دلۆڤان عوسمان عەبدۆ

6- یاسر عوسمان عەبدۆ

7- عەزیز عوسمان عەبدۆ

8- ساڵحە عوسمان عەبدۆ

9- ئاڤێستا عوسمان عەبدۆ

هاوکات هەریەک لە نارین عوسمان عەبدۆ و رۆنیدا عوسمان عەبدۆ بریندارن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button