ههواڵ
بکوژی گەنجەکەی گەڕەکی ئازادی شاری هەولێر دەستگیر کرا

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکی ئازادی ڕاگەیاند.
وەک لە ڕاگەیەندراوی ئاسایش هاتووە، لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە گەڕەکی ئازادی شاری هەولێر، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕ لە نێوان دوو جیران دروست بووە و بووەتە هۆی کوژرانی هاووڵاتییەک و برینداربوونی هاووڵاتییەکی تر.
ئاسایش دەڵێ، دوای ڕووداوەکە، بکوژەکە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتووە، بەڵام پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لە کاتی بەرەبەیان تۆمەتبارەکەیان بەناوی (ک، ع، ح) دەستگیر کردووە و ڕێکاری یاسای بەرانبەر گیراوەتەبەر.