هه‌واڵ

مەسعوود بارزانی: سوپاس بۆ گەلی کوردستان

مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا سوپاسی گەلی کوردستان دەکات و دەڵێ: “وەک هەمیشە خۆڕاگر بوون”.

 

ئەمڕۆ سێشەم، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٥، بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەڵێ: “سوپاس بۆ گەلی کوردستان، سەرەڕای هەموو فشارەکان وەک هەمیشە خۆڕاگر بوون، ئێوە نموونەی وەفا و فیداکارین، شانازیتان پێوە دەکەم”.

 

پەیامەکەی بارزانی، دوای نزیکەی سێ مانگ دێت لە خەرج نەکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ناکۆکییەکان لەگەڵ بەغدا، بەتایبەت دوای ئەوەش دێت، کە ئەمڕۆ سێشەم، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، دەستیان بە خەرجکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کردووە.

 

هەر ئەمڕۆ سێشەم، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، بڕی ١٢٠ ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستانی، بۆ سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ گواستەوە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button