ئابووریهه‌واڵ

سایلۆی هەڵەبجە بۆ جووتیاران: وەرن چەکی شایستە داراییەکانتان وەربگرن

سایلۆی هەڵەبجە داوا لەو جووتیارانە دەکات کە بڕی پشتگیری بەشە کشتوکاڵییەکانیان لە خوار (50) تۆنە سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتی چەکی پارە.

 

ئەمڕۆ دووشەم، 27ی تشرینی یەکەمی 2025، سایلۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند: سبەی سێشەم، بنکەکەیان دەست بە دابەشکردنی چەکی شایستە داراییەکانی جووتیاران دەکات. لەم قۆناغەدا، ئەو جووتیارانەی ژمارەی کارتی “بیطاقە”یان لە نێوان (341) بۆ (400)دایە، دەتوانن سەردانی هۆبەی ژمێریاری بنکەی سایلۆی هەڵەبجە بکەن بۆ وەرگرتنی چەکەکانیان.

سایلۆی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەش کردووە: ئێستا تەنیا شایستە داراییەکانی ئەو جووتیارانە خەرج دەکرێت کە بڕی پشتگیری بەشە کشتوکاڵییەکانیان (50) تۆن و بەرەو خوارەوەیە. داوایشی لەو جووتیارانە کردووە کە بڕی پشتگیری بەشە کشتوکاڵییەکانیان لە (50) تۆن زیاترە، سەردانیان نەکەن تا کاتی ڕاگەیاندنێکی نوێ.

سایلۆی هەڵەبجە داوای لە جووتیاران کردووە، بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان، کارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆیان بهێنن بۆ وەرگرتنی چەکەکەیان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button