هه‌واڵ

بەغدا: هاووڵاتییەک بەتۆمەتی پشتگیری لە ئیسرائیل بە زیندانی هەتاهەتایی سزا درا

دادگەی تاوانەکانی کەرخ، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر هاووڵاتییەکدا سەپاند، بەتۆمەتی بانگەشەکردن بۆ ئیسرائیل.

 

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، ڕایگەیاند، دادگای کەرخ سزای هەتاهەتایی بەسەر تۆمەتبارێکدا سەپاندووە، کە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بانگەشەی بۆ “قەوارەی زایۆنی” کردووە.

 

لە ڕاگەیەندراوی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراقدا هاتووە: سزادراوەکە لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ لە فەیسبووک، پشتگیری بۆ “قەوارەی زایۆنی” دەربڕیوە و لە ماڵەکەشیدا دەست بەسەر ژمارەیەک کتێب و ڕۆژنامەدا گیراوە، کە بە زمانی عیبری نووسراون و بانگەشە و پاڵپشتی بۆ بیرۆکە و ڕەفتارەکانی “قەوارەی زایۆنی” دەکەن.

 

بڕیارەکە، بەپێی بڕگەکانی مادەی حەوتەمی یاسای تاوانی ئاساییکردنەوە لەگەڵ قەوارەی زایۆنی، ژمارە ١ی ٢٠٢٢ دەرکراوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button