ههواڵ
بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە سنوری سوریا-عێراق بە ئامانج گیرا
زێدپرێس
کەمێک لەمەوبەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە تەنەف کە کەوتووەتە سێگۆشەی سوریا، عێراق و ئوردن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کرایەسەر.
دوابەدوای هێرشەکە، گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە ڕێگەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بنکە سەربازییەکەی ئەمریکایان لە باشوری سوریا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بە ئامانج گرتووە.
تا ئێستا زانیاری لەمەڕ زانیانەکانی هێرشەکە نییە.