هه‌واڵ

ڕێژەی ٨٣٪ی هاووڵاتییانی هەرێمی کورستان پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراکیان پڕکردووەتەوە

بەڕێژەی ٨٣٪ی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراکیان پڕکردووەتەوە و زۆرترین بەشدارییش لە سەر ئاستی پارێزگای هەڵەبجە بووە.

 

نەوزاد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای گفتوگۆیەکی چڕ لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق، وەزیری بازرگانی عێراق  ڕەزامەندی لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی خۆتۆمارکردن و نوێکردنەوەی پسوولەی خــۆراک بــە شێوازی ئەلیکترۆنــی دەربڕیوە. وادەکە تاوەكوو ٢٥ی ئابی ٢٠٢٥ درێژکراوەتەوە و دوای ئەو وادەیە، ڕێکاری دیکە وەردەگیرێت وەک قۆناغی دووەم.

 

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی، سەبارەت بە ڕێژەی بەشداری لە سەرئاسی هەرێمی کوردستان ئاماژەیدا: ڕێژەکە گەیشتووەتە ٨٣٪، کە لە هەڵەبجە ٨٨٪ی تێپەڕاندووە؛ لە سلێمانی ٨٣٪ی تێپەڕاندووە؛ لە هەولێر ٨٤٪ی تێپەڕاندووە و لە دهۆکیش ٧٩٪ی تێپەڕاندووە.

 

ڕوونیکردەوە، بەپێی ئەو داتایانە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە پارێزگاکانی عێراق بەڕێژەیەکی زۆر زیاتر بەشدارییان لە پڕکردنەوەی پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک کردووە.

 

 

نەوزاد شێخ کامل دووپاتی کردەوە، ئەو درێژکردنەوەیە دوا وادەیە و ئەو هاووڵاتییانەی تاوەکوو ئێستا بە هەر هۆیەک خۆیان تۆمار نەکردووە، پێویستە ئەم دەرفەتە لەدەست نەدەن و لەو ماوەیەدا هەر گرفتێکیان هەبووە چارەسەری بکەن و خۆیان تۆمار بکەن. بە پێچەوانەوە بەشە خۆراکەکانیان ڕادەگیرێت تاوەکوو فۆڕمەکە پڕ دەکەنەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button