هه‌واڵ

بەکارهێنانی (میسپۆڕین) لە کوردستان ڕاگیرا

زێدپرێس

 

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێم، داوا لە دەرمانخانە و نەخۆشخانەکان دەکات، کە تەواوی جۆرەکانی (مسیپۆڕین) بۆ کۆگاکان بکێشنەوە و بەکارهێنانی ڕاگیراوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان و ئامێر و پێداویستی پزیشکی، سەربە وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەم ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ڕایگەیاند، لەبەر پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان و لەسەر داوای کارگەی بەرهەمهێن (ئەسینۆ) بڕیاریاندا بە ڕاکێشانەوەی بەرهەمی (میسپۆڕین) بە گشت جۆرەکانییەوە، کە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەردەستن بۆ کۆگای کۆمپانیای دابەشکار بەمەبەستی لەناوبردنیان.

“ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کەوا بەرهەمی ناوبراو لەدوای وەرگرتنی مۆڵەتی بەبازاڕکردن دەرکەوتووە، کەوا لایداوە لە تایبەتمەندییە پەسەندکراوەکانی کۆتایی بەرهەمەکە” لە ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی دەرماندا هاتووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئاگاداری گشت دەرمانخانە و نەخۆشخانەکان دەکاتەوە، کە “بەهیچ شێوەیەک مامەڵە بەو دەرمانە نەکەن، تا دووبارە بڕیاری پێویست لەم بارەیەوە لە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەردەچێت و ئەو بڕەی هەیانە بیگەڕێننەوە بۆ کۆمپانیای دابەشکار یان بۆ ئەو کۆگایەی کە دەرمانەکەی لێوە کڕیوە، بەپێچەوانەوە لە هەر شوێنێک مامەڵەی پێوەبکرێت یاخود بەکاربێت ڕێکاری یاسایی لەبەرانبەردا دەگیرێتە بەر”.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...