هه‌واڵ

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەتوندی لێدوانەکەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لێدوانەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە “ئیسرائیلی گەورە”ی بە توندی ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند ئەم لێدوانانە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی وڵاتان و یاسای نێودەوڵەتی و جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکانن.

 

ڕۆژی پێنجشەم، ١٤ی ئابی ٢٠٢٥، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەیدا “ئەو لێدوانانەی قەوارەی داگیرکەر سەبارەت بەوەی پێی دەگوترێت “دیدگای ئیسرائیلی گەورە” بە ڕوونی خواستە فراوانخوازییەکانی ئەم قەوارەیە ئاشکرا دەکات و هەوڵەکانی بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە پشتڕاست دەکاتەوە”.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: “وەزارەت پێی وایە کە ئەم لێدوانانە گاڵتەکردنێکی ئاشکران بە سەروەریی وڵاتان و پێشێلکارییەکی زەقی یاسای نێودەوڵەتی و میساقی نەتەوە یەکگرتووەکانن، ئەمەش پێویستی بە هەڵوێستێکی ڕوون و یەکلاکەرەوەی عەرەبی و نێودەوڵەتی هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سیاسەتی لەم شێوەیە”.

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دووپاتی کردووەتەوە: ” ئەم لێدوانە بێشەرمانە هاوکاتن لەگەڵ بەردەوامیی دەسەڵاتدارانی داگیرکەر لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی دەستدرێژی و ئەنجامدانی تاوان دژی گەلی فەڵەستین”.

 

زیاتر دەڵێ: “ئەم کردەوانە، کە هاوتەریبن لەگەڵ گوتارێکی سیاسیی دامەزراو لەسەر فراوانخوازی و لکاندن، پێویستییان بە جووڵەیەکی کاریگەر هەیە بۆ دانانی سنوورێک بۆ سەرپێچییەکانی داگیرکەر و ڕاگرتنی سیاسەتی دەربازبوون لە سزا”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button