هه‌واڵ

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئاماری نوێی قوربانییانی ڕاگەیاند

زێدپرێس

 

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند، ژمارەیان قوربانییانی بۆردمانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و دەوروبەری گەیشتووەتە هەزار و ١٠٠ گیانلەدەستدان و پێنج هەزار و ٣٣٩ بریندار.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، ئاماری قوربانییانی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلی بڵاوکردەوە. بەپێی ئامارەکە، تا ئێستا هەزار و ١٠٠ کەس لە کەرتی غەززە و دەوروبەری گیانیانلەدەستداوە؛ ٦٠٣ کەس لە ڕەگەزی نێرینە، ١٧١ لە ڕەگەزی مێینە و ٣٢٦ منداڵ.

هەروەها، ژمارەی برینداران بۆ پێنج هەزار و ٣٣٩ بریندار بەرزبووەتەوە؛ کە سێ هەزار و ٣٧٨ پیاو، ٧٤٤ ژن و هەزار و ٢١٧یان منداڵن.

هەر بەگوێرەی ئامارەکەی تەندروستی فەڵەستین ٢٨ شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان، ١٠ تیمی پزیشکی و ١٤ دامەزراوەی پزیشکی زیانیان پێگەیشتووە و بە ئامانج گیراون.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕوونیکردووەتەوە، کە زۆرینەی قوربانییەکان هیی ناوەندی غەززەن؛ ٣١١ کوژراو و هەزار و ٧٨٤ بریندار، لە پلەی دووەمیشدا باکوری غەززە دێت، کە ٢٩٣ کەس تیایدا کوژراوە و هەزار و ٣٧١ برینداریشی هەیە. قوربانییەکانی دیکەیش هیی ناوچەکانی تری وەک ناوەڕاست و خانیونسن.

دوابەدوای هێرشەکەی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززەوە بۆ سەر خاکی ئیسرائیل، کە سەدان و هەزاران قوربانی لێکەوتەوە، سوپای ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە، دەستی بە هێرشێکی چڕی ئاسمانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...