هه‌واڵ

بەرەی گەل: گیانی لاهوور شێخ جەنگی لە ئەستۆی سەرۆکی یەکێتییە

بەرەی گەل ڕایدەگەیەنێت، گیانی لاهوور شێخ جەنگی سەرۆکی ڕەوتەکە و ئەندامانی دیکەیان لە ئەستۆی سەرۆکی یەکێتییە و داواش لە حکوومەتەکانی هەرێم و عێراق و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان دەکات بێدەنگ نەبن.

 

دوابەدوای دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی و کۆنتڕۆڵکردنی باڵەخانەی هۆتێل لالەزار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە، ئەمڕۆ هەینی، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٥، بەرەی گەل لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە کۆنسووڵخانە، نوێنەرایەتییەکان و حکوومەتی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان دەکات لەبەرانبەر ئەو کردەوانە بێدەنگ نەبن و ڕاشیگەیاندووە، “گیانی لاهوور شێخ جەنگی و ئەندامانی بەرەی گەل لە ئەستۆی سەرۆکی یەکێتییە”.

 

بەرەی گەل هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا دەڵێ، دەبێت حکوومەتی هەرێم و نوێنەرایەتی وڵاتان “لە بەرانبەر ئەم کردەوە ناشارستانی و تیرۆریستییە بێدەنگ نەبن و هەڵوێستی ڕاشکاویان هەبێت.”

 

هەروەها ڕایگەیاندووە، “گیانی هەڤاڵ لاهور و تەواوی هەڤاڵانمان لە ئەستۆی خودی سەرۆکی خۆسەپێنی یەکێتی دایە.”

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button